١١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢٣:٠١
Source: Mehrnews
ئەحمەد تورک: کوردستانی سووریا هێڵی سووری کوردە

سیاسەتوانانی ناسراوەی کوردی تورکیا لە کۆنفڕانسی "هاوژینی دیموکراتیک"دا داوای لە دەوڵەتی تورکیا کرد کە ئاسایشی خەڵکی کورد دەستەبەر بکات و وتی: کوردستانی سووریا هێڵی سووری کوردەکانە.

 ئەحمەد تورک سیاسەتوانانی ناسراوەی کوردی تورکیا لە وتاردانی لە کۆنفڕانسی "جەماوەر، باوەڕ و هاوژینی دیموکراتیک لە مێزۆپۆتامیا"دا کە ئەوڕۆ 11ی ئاکتەوبر بە هەوڵی "یەکێتی دیموکراتیک" لە شاری ماردین و لە هۆڵی ئارتۆکلۆ بەڕیوەچوو، بە ئاماژە بە پەرەسەندنی سیاسەتگەلی دیموکراتیک، وتی: ئەو ڕەوتە هاوکات لەگەڵ بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕۆژبەڕۆژ ڕێکخراوەتر دەبێ و ئێمە بە تاقەتەوە پەیجۆری ڕەوتەکە دەبین و لامان وایە کە گەیشتن بە کۆماری دیموکراتیک بە هەوڵی هەمووان مەیسەر دەبێت.

ئەحمەد تورک لە بەشێکی تر لەو وتارەدا، سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ زیانگەیاندن بە داهاتووی دیموکراتیک و ئازادیخوازانەی کورد لە سووریا هوشدار دا و ڕایگەیاند: کوردەکان بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆیان ناچار بوون لە هەڵگرتنی چەک، نەک پێکهێنانی لەشکەر و سپا. بەڵام ئێستا کە تورکیا چاوەروانیی چەکدانانی لە کوردەکانی سووریا هەیە، ئەو پرسیارە دێتە ئاراوە کە ئەوکات کێ ئاسایشی ئەو خەڵکە دابین دەکات؟

ئەو سیاسەتوانانە کوردە بە جەخت‌کردن لەوەی کە "کوردی سووریا بۆ هەموو خەڵکی کورد هێڵی سوورە" ڕاشیگەیاند: لە بری ئەوەی تەحریرولشام ببێتە درواسێی تورکیا، باشتر نییە کوردەکان دراوسێی بن؟!

Your Comment

You are replying to: .
captcha